تەندروستیی سۆران: ژمارەی تووشبووانی جەڵتەی دڵ لە کەشی سارددا زیادبووە

09-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران ئاشکرای دەکات، لە کەشی سارددا ژمارەی  تووشبووانی جەڵتەی دڵ زیاددەبن بەتایبەت لە بەیانیاندا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 9-2-2025 د. بەڕەڤان سەباح، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتیی فێرکاری لە سۆران بە رووداوی راگەیاند، لە مانگی رابردوودا زۆرینەی ئەو کەسانەی کە جەڵتەیان تووشبووە لە بەیانیاندا بووە، ئەمەشی بە هۆکارێک دانا بۆ ئەوەی کە لەو کاتەدا کەشوهەوا ساردە.
 
د. بەڕەڤان سەباح روونی دەکاتەوە، کەشی سارد لوولەکانی خوێن تەسکدەکاتەوە و لێدانی دڵیش خێرادەکات کە ئەمانە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاددەکەن.
 
لەبارەی رووداوەکانی کەوتن و شکانەوە گوتی، زۆرینەی قوربانییان گەشتیارن کە شارەزای ناوچە شاخاوییەکان نین و بەشێکیشیان بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لەبەر خلیسکان رەوانەی بەشی فریاکەوتن کراون.
 
لە کۆتاییدا گوتی، رۆژانە لانیکەم دوو بۆ سێ حاڵەتی جەڵتە یاخود نزیک لە جەڵتە تۆماردەکەن و زۆرینەی رووداوەکانی کەوتن و جەڵتەش لە بەیانیاندا تۆمارکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.