لە چین ئامێرێکی نوێی ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بەکاردێت

09-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئامێرێکی دەستنیشانکردن کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات لەلایەن کۆمپانیایەکی چینی بەرهەمهێنراوە کە خانەی شێرپەنجەیی و گۆشتی زیادە بە ئاسانی دەستنیشاندەکات. 
 
ئامێرەکە هەناوبینێکە لەلایەن کۆمپانیای Tencentـی چینی بەرهەمهێنراوە و بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەی وینژۆ بەکارهێنرا، د. پان جی، سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لە نەخۆشخانەکە دەڵێت: لەکاتی هەناوبینیدا ژیرییە دەستکردەکە گۆشتی زیادەکە دەستنیشاندەکات و پزیشکەکە ئاگاداردەکاتەوە لە قەبارە و شێوەکەی.
 
د. پان جی دەشڵێت: ژیریی دەستکرد کوالێتیی دەستنیشانکردنەکان باشتردەکات، بەمەش چارەسەرەکان ئاسان و خێراتر دەبن.
 
ئەلێکساندەر ئێنجی، سەرۆکی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر دەڵێت، سیستمی ژیرییە دەستکردەکە بە بەکارهێنانی لۆگاریتمێکە کە ئاسانکاری بۆ پزیشکەکە دەکات تاوەکو لەکاتی نەشتەرگەری و لابردنی گرێی شێرپەنجەیی و گۆشتی زیادە هاوکار بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.