رووداو - تەندروستی
تەنیا لە دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە، و نزیکەی 60 کەسیان نەخۆشی نوێ بوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بە رۆژی هیوا جەمالی راگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 2077 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، کە 58 لەوانە یەکەمجاریان بووە سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن و وەکو نەخۆشی نوێ تۆمارکراون.
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت: ئەو ئامارانە هی رۆژانی سێشەممە 7-1-2025 و چوارشەممە 8-1-2025ـن، بەجۆرێک لە سێشەممە 26 تووشبووی نوێ و لە چوارشەممە 32 تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە ئەمریکا، ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن ئەمانەن؛
- کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- خواردنەوەی کحول
- قەڵەوی
- خۆراکە ناتەندروستەکان
- پسیبوونی هەوا
- بەرکەوتن بە تیشک
- نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان
- بۆماوەیی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ