رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین بە وەکالەت رایدەگەیێنێت، لە دەڤەرەکە سەنتەری دڵ نییە و زۆریش پێویستە، ئەو دەڵێت: تووشبووانی خوێنبەربوون و جەڵتەی مێشک لە دەڤەرەکە ژیانیان لە مەترسیدایە، چونکە تەنیا یەک پسپۆڕی مێشک و دەمار لە دەڤەرەکە هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8-12-2024 د. سەفەر حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین بە وەکالەت بە رووداوی راگەیاند، کێشەی نەبوونی سەنتەر و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی فریاگوزارییان هەیە و ئەمڕۆ لەسەر ئەم پرسە، لەگەڵ لێپرسراوانی نەخۆشخانەکانی دەڤەرەکە کۆبوونەتەوە.
د. سەفەر حەسەن دەڵێت، بۆ تەندروستیی سلێمانی پێشنیازدەکەین بە زووترین کات سەنتەرێکی بووژانەوەی دڵ لە دەڤەرەکە بکرێتەوە، چونکە زۆرینەی ئەوانەی تووشی کێشەکانی دڵ دەبن رەوانەی پارێزگاکان دەکرێن، ''کە ئەوەش خەرجیی نەخۆشەکە زیاددەکات و کوالێتیی چارەسەرەکەشی کەمدەکاتەوە''.
ئەوەشی گوت، رۆژانە بۆ چارەسەر نزیکەی 10 بۆ 15 کەس رەوانەی پارێزگاکانی دیکە دەکەن و ئەو ئامبولانسانەی کە هەشیانە کۆنن و پێویستیان بە گۆڕین هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ