توێژینەوەیەک: قەڵەوی ئەگەری مردنی لەناکاو دوو هێندە و سێ هێندە زیاددەکات
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەوانەی پێوانەی بارستەی جەستەیان زۆرە واتە قەڵەون و ئەگەری مردنی پێشوەختەیان زۆرە.
توێژینەوەکە لەلایەن پسپۆڕانی ویلایەتی ڤێرجینیا و ئاریزۆنا لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، هەر کەسێک BMIـیەکەی زیاد لە ئاستی ئاسایی بوو واتە سەروو 28، ئەوا ئەگەر مردنی پێشوەختەی دووهێندە و سێهێندە زۆرە.
سیدارتا ئەنگادی، نووسەرێکی توێژینەوەکە دەڵێت: وەرزش تەنیا رێگر نییە لە قەڵەوی، بەڵکو بۆ بە تەندروست هێشتنەوەی جەستە پێویستە.
رێنوێنییە نوێیەکانی WHO بۆ پێشگیری لە قەڵەوی ئەوەیە کە رۆژانە لانیکەم 30 خولەک وەرزشی مامناوەند و دوور رۆژیش وەرزشی بەهێزکردنی ماسوولکەکان بکرێن.