کۆمەڵەی خەو لە ئەمریکا: بەتانیی ئەستوور خەو خۆشدەکات

08-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
خانمێک بەتانییەکی ئەستووری داوە بەخۆیدا. وێنە: The Brown Medicine center
خانمێک بەتانییەکی ئەستووری داوە بەخۆیدا. وێنە: The Brown Medicine center
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرە بەرە کەشوهەوا سارد دەبێت و ئامرازەکانی خۆگەرمکردنەوە زیاتر بەکاردێن، توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن دەڵێن، بەتانی چەند ئەستوور بێت باشترە، هۆکارەکەشی رووندەکەنەوە.
 
د. نیل والیا، پسپۆڕی خەو لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن دەڵێت: ''بیرۆکەکە ئەوەیە کە ئەوە وەکو هەستی باوەشپێداکردن وایە، بە جەستە دەڵێت ئۆکسیتۆسین دەربدە کە مادەیەکی کیمیایی دژە دڵەڕاوکێیە، ئەمەش دەردانی هۆرمۆنەکانی پاراسیمپاسیتیک کە هی ئارامی و لەسەرخۆیین زیاددەکات''.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، بەتانیی ئەستوور دەتوانێت گوشار بخاتە سەر جەستە بۆ ئەوەی هەم پشوو وەربگرێت و هەمیش خەو باش بێت.
 
د. نیل والیا گوتی، ''ئەوە چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات کە ناتوانیت بخەویت یاخود لەخەودا دەمێنیتەوە، زۆرجار نەخۆشەکان دەڵێن، ماندووبووم ئەوەندەی لە جێگەدا پاڵکەوم و بیر لە رۆژەکە بکەمەوە، بەمەش هۆرمۆنە سیمپەساوییەکانی گوشار بەرزدەبنەوە''
 
تەنانەت گوتیشی، ''بەتانیی ئەستوور پەستان دەخاتە سەر جەستەت و قورساییەکە دابەشدەبێت، ئەمەش یارمەتیدەردەبێت لە دەردانی هۆرمۆنەکانی ئارامی و جەستە دڵنیادەبێتەوە کە لە ژینگەیەکی ئارام و هێمندایە''.
 
کۆمەڵەی خەو لە ئەمریکا پێشنیازدەکات، بەتانییەک هەڵژێردرێت کە 10٪ـی کێشی جەستە قورس بێت، واتە کەسێک 70 کیلۆگرام بێت، باشترە بەتانییەکی 7 کیلۆگرامی هەڵبژێرێت.
 
بێگومان ئەمەش بۆ منداڵی ساوا پێشنیازناکرێت، چونکە ئەگەری خنکان و هەناسەتەنگییان زیاددەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.