توێژینەوەیەکی ئەمریکی: ترێ هاوشێوەی دژەخۆر پێستی مرۆڤ دەپارێزێت

08-12-2022
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو – تەندروستی

زانکۆی ماساچیوسێت لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ترێ دەتوانێت پێست لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر بپارێزێت و هاوشێوەی تایبەتمەندییەکانی دژەخۆر لەسەرپێست کاردەکات.
 
توێژینەوەکە لە گۆڤاری دژەئۆکسێنەرەکان بڵاوکراوەتەوە و دەریدەخات، رۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی ترێ، مەترسیی سووتانی پێست بە تیشکە سەروو وەنەوشەییەکانی خۆر کەمدەکاتەوە، هەروەها توێژەران بوونی مادە سرووشتییەکانی وەکو پۆلیفینۆڵ بە هۆکاری ئەم سوودەی ترێ دادەنێن.
 
بەشداربووانی توێژینەوەکە کران بە دوو کۆمەڵە؛ کۆمەڵەیەک بۆماوەی دوو هەفتە رۆژانە پەرداخێک شەربەتی ترێیان پێدەدرا، کۆمەڵەکەی دیکە بەدەربوون لە خواردنەوەی شەربەتەکە، دەرکەوت وەڵامدانەوەی خانەکانی پێست بۆ تیشکی خۆر لەو کەسانەی شەربەتی ترێیان خواردووەتەوە بەروارد بە کۆمەڵەکەی دیکە کەمترە و پێستیان بەرگری پەیداکردووە. 
 
جۆن پیزوتۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''زۆرێک لە مرۆڤی دێرین ترێیان وەکو سەرچاوەیەکی بەهای خۆراکیی دەوڵەمەند داناوە، ئەم توێژینەوەیەش یەکێک لە سوودەکانی ترێ پشتڕاستدەکاتەوە'' هەروەها جۆن دەشڵێت: با خواردن دەرمانت بێت و دەرمانیش خواردنت بێت.
 
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە سەرچاوەی ئەم سوودەی ترێ رووندەکاتەوە و دەڵێت: ''مادەی پۆڵیفینۆڵی نێو ترێ دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە و بەرگریی پێست دژی تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر دروستدەکات.''
 
کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، زۆری بەرکەوتن بە تیشکی خۆر هۆکارێکی شێرپەنجەی پێستە، هەروەها ساڵانە پێنج ملیۆن تووشبووی شێرپەنجە لە ئەمریکا تۆماردەکرێن، کە 100 هەزاریان بەهۆی تێکچوونی میلانینی نێو پێستەوە دروستدەبن.
 
لە کتێبی تەندروستترین خۆراکی جیهاندا، ترێ بە یەکێک لەو خۆراکە تەندروستانە داندراوە کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکیی جۆراوجۆری وەکو پڕۆتین، کاربۆهیدرات، چەوریی سوودبەخش، شەکر و ریشاڵ. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.