پسپۆڕێکی دڵ لە جۆرجیا: بۆ پاراستنی 'دڵ'ـت واز لە شەش خوو بهێنە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی دڵ لە جۆرجیا شەش خووی دژ بە تەندروستیی دڵ ئاشکرادەکات و کێشانی جگەرە و نێرگەلە یەکێکە لە خووەکان.
 
د. جێرمی لەندەن، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن ئاماژە بە بەرهەمێک دەکات کە بۆ پاککردنەوەی ددان بەکاردەهێندرێت و دەڵێت، دەبێتەهۆی تەسکبوونەوەی لوولەکانی خوێن و بەهیچ شێوەیەک بەکارنەیەت.
 
تەنانەت لە بەشێکی رێنوێنییەکانیدا دەڵێت: ''بایەخ بەو خۆراکانە بدە کە خودا دروستی کردوون، نەک مرۆڤ دروستی کردوون''، ئەمەش مەبەستی لە خۆراکە دەستکردی مرۆڤەکان خۆراکە خێرا، لەقوتوونراو و ئامادەکراوەکانە.
 
بەپێی ئەو پسپۆڕە ئەمانەی خوارەوە خووە ناتەندروستەکانن کە زیان بە دڵ دەگەیێنن؛
 
1- بەکارهێنانی پاککەرەوە کحولییەکانی نێو دەم؛ 
 
''هەرچەندە رەنگە ئەمە خەڵک سەرسام بکات، بەڵام ئەو پاککەرەوانەی نێو دەم کە کحولیان تێدایە دەکرێت پەستانی خوێن بەرزبکەنەوە و بە درێژایی بەکارهێنان زیان بە دڵ و لوولەکانی خوێن دەگەیێنن، هەروەها ئەو پاککەرەوەیە دەکرێت بەکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەمیش لەنێوببات کە رۆڵیان هەیە لە فراوانبوونی خوێنبەرەکان و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن.''
 
2- کێشانی جگەرە و نێرگەلە؛
 
''ئەمە نێوپۆشی خوێنبەرەکان برینداردەکات و نەک تەنیا بۆ دڵ، بەڵکو بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستە مەترسیدارە، هەر بۆیە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە زیاددەکات.''، هەروەها ''نیکۆتین خوێنبەرەکان تەسکدەکاتەوە و پەستانی خوێنیش بەرزدەکاتەوە''.
 
3- خواردنەوەی کحول؛
 
''کحول هەموو خانەیەکی جەستەت ژەهراوی دەکات و هیچ بڕێکی سەلامەت نییە و لەگەڵ ئەو تێڕوانینەدا نیم کە کحول بە شتێکی بەسوود ناودەبەن''.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، پێش سێ ساڵ بە تەواوی وازی لە خواردنەوەی کحول هێناوە و دەڵێت: ''هەستم بە باشی کردووە و بڕیارێکی گرنگم دا''.
 
4- خواردنەوەی خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان؛
 
''خواردنەوە گازییەکان بەڵای کۆمەڵگەن، چونکە کالۆرییەکی زۆر و شەکرێکی زۆریان تێدایە، کە ئەمانەش هۆکار دەبن بۆ قەڵەوی و تووشبوون بە چەندان نەخۆشیی درێژخایەن وەکو بەرزەپەستانی خوێن''، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە ''ئاو، چا و قاوە'' لەبری ئەوانە بخورێنەوە.
 
5- بەکارهێنانی ئاردی سپی لە نان و سەموون
 
''نان، سەموون و مەعکەرۆنی بەسوودن، بەڵام بە مەرجێک کە لە دانەوێڵەی تەواو بەرهەمهاتبن، بەڵام ئەو بەرهەمانەی کە تەنیا ئاردی سفریان تێدا بەکارهاتووە تەندروست نین، چونکە ڤیتامین، ریشاڵ و ئاسنیان لێلابراون''.
 
6- خواردنی خۆراکە ئامادەکراوەکان؛ 
 
''خۆراکە ئامادەکراوەکان کە بەشێکی زۆری شیرینییەکان و خۆراکە خێراکان دەگرێتەوە چەورییەکی زۆری تێر و مادەی پارێزەریان تێدایە، کە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاددەکەن''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانمێک پشکنینی مامۆگرافی بۆ دەکرێت. وێنە: EMP Living

پسپۆڕێک: خانمانی سەروو 40 ساڵان پشکنینی مامۆگرافی بکەن

پسپۆڕێکی نەخۆشی و شێرپەنجەی مەمک لە ئەمریکا دەڵێت: شێرپەنجە بە زوویی دەستنیشانبکرێت، ئەوا چارەسەریشی ئاسان دەبێت، هەربۆیە پێشنیازدەکات، لەکاتی تێبینیکردنی هەر گومانێک لە تەندروستیی مەمک، سەردانی پزیشک بکرێت.