پشکنینێکی نوێ لەڕێگەی روومەتەوە ''کاتی مردن دەستنیشاندەکات''
رووداو - تەندروستی
لە ئەمریکا جۆرە پشکنینێکی نوێ بۆ پێوانەی تەمەنی بایۆلۆژیی جەستە تاقیدەکرێتەوە کە وردییەکی زۆری هەیە و پسپۆڕان دەڵێن، ''کاتی مردنیش دیاریدەکات''.
پسپۆڕانی ئەمریکی و بەریتانی پشکنینێکی نوێیان بە ناوی CheekAge دروستکردووە کە بەهەمان بنچینەی پشکنینەکانی دیکەی تەمەنی بایۆلۆژی کاردەکات، بەڵام ئەمەیان لەڕێگەی خوێنەوە نییە، بەڵکو لەڕێگەی شانەکانی روومەتەوەیە.
توێژەرانی هاوبەشی هەردوو زانکۆی ئێدینبەرە لە بەریتانیا و زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا پشکنینەکەیان لەسەر هەزار و 500 کەس تاقیکردووەتەوە و دەریدەخەن، وردییەکەی دەگاتە سەروو 90٪.
د. مەکسیم شاخێریڤ، یەکێک لە توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، ئەو پشکنینە دەتوانێت کاتی مردنیش دەستنیشانبکات.
لە سەتەکانی رابردوو پشکنینێکی باو دۆزرایەوە بە ناوی DNA Methylation کە بۆ دیاریکردنی تەمەنی بایۆلۆژیی جەستە لەڕێگەی خوێنەوە بەکاردەهات.
پسپۆڕێک لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا دەڵێت: ئەم شێوازەی خواردن و خواردنەوە پیربوون خێرا دەکات؛