تەندروستیی ئەمریکا: ئەوانەی لە روانداوە سەردانی ئەمریکا دەکەن پشکنینیان بۆ دەکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

وەزارەتی تەندروستیی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەوانەی لە روانداوە سەردانی ئەمریکا دەکەن بەبێ پشکنین ناتوانن بڕۆنە نێو ئەمریکا. 
 
وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربێرگ لە رواندا، ئەو گەشتیارانەی دێنە ئەمریکا و لە ماوەی 21 رۆژی پێشووتر لە رواندا بوون پشکنینیان بۆ دەکرێت.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC دەریدەخات, 56 تووشبووی ماربێرگ لە رواندا تۆمارکراون، 36ـیان لە کەرەنتینە و چارەسەردان، هەروەها 12 تووشبوو بەهۆی نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە کە زۆرینەیان چاودێرانی تەندروستیین. 
 
بەپێی CDC، ماربێرگ ڤایرۆسێکی کووشندەیە و لە هەمان خێزانی ڤایرۆسی ئیبۆڵایە، نیشانەکانی لە ناکاو دەردەکەون کە بریتین لە تای تووند، سەرئێشە، ئازاری جەستە و تووشبوون بە خوێنبەربوون
 
بە گوێرەی ئەم ناوەندە، ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و لە ڕێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ شلەی جەستەی کەسانی تووشبوو لەنێو مرۆڤەکاندا بڵاودەبێتەوە. 
 
وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا روونیدەکاتەوە، هیچ تووشبووێکی نەخۆشییەکە لە ئەمریکا تۆمارنەکراوە بەڵام ئەم رێکارانە وەکو خۆپارێزی بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی هاوردەکردن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەگیرێنەبەر. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانمێک پشکنینی مامۆگرافی بۆ دەکرێت. وێنە: EMP Living

پسپۆڕێک: خانمانی سەروو 40 ساڵان پشکنینی مامۆگرافی بکەن

پسپۆڕێکی نەخۆشی و شێرپەنجەی مەمک لە ئەمریکا دەڵێت: شێرپەنجە بە زوویی دەستنیشانبکرێت، ئەوا چارەسەریشی ئاسان دەبێت، هەربۆیە پێشنیازدەکات، لەکاتی تێبینیکردنی هەر گومانێک لە تەندروستیی مەمک، سەردانی پزیشک بکرێت.