چارەسەرکارێکی سرووشتی: زۆرینەی چارەخوازەکانمان کێشەی ئازاری مل و پشتیان هەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
لیلیا میراوتسا
لیلیا میراوتسا
چارەسەرکارێکی سرووشتی چارەسەر بۆ چارەخوازێک دەکات. وێنە: رووداو
چارەسەرکارێکی سرووشتی چارەسەر بۆ چارەخوازێک دەکات. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەرزیی ئاژنین یەکێکە لە شێوازەکانی چارەسەری سرووشتی، ئێشی ئەوەندە کەمە بە ئەستەم هەستی پێدەکرێت، هەر کە ئاماژەی ناردە دەمارەخانەکان و مێشک، وەڵامی پێویست دەداتە جەستە و ئازاری ماسوولکەکان کەمدەکاتەوە.
 
محەممەد لە ساڵی 2008ـەوە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری چارەسەری سرووشتی دا بەدەستهێناوە و دەڵێت، چاره‌سه‌ری سرووشتی بەشێکە لە زانستی پزیشکی.
 
محەممەد محێدین، چارەسەرکاری سرووشتی دەڵێت: ''چارەسەری فیزیایی پێکدێت لە چارەسەرێک کە دوورە لە دەرمان، دوورە لە نەشتەرگەری، واتە چارەسەرێکە کە بەبێ دەرمان و بەبێ نەشتەرگەری دەکرێت، پێکدێت لە بەکارهێنانی ئامێر، بەکارهێنانی تەکنیکەکانی دەست بۆ چاککردنەوەی نەخۆش بەتایبەت ئەو نەخۆشخانەی کە کێشەی ئێسک، ماسوولکە و ئازاری پشتیان هەیە''.
 
یەک لە چارەخوازەکانی سەنتەرێکی چارەسەری سرووشتی ئەندازیارە، پێش دوو ساڵ لە کاتی یاریی تۆپی پێدا تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە. دوای نەشتەرگەری بە رێنمایی پزیشکەکەی دەستیکردووە بە وەرگرتنی چارەسەری سرووشتی.
 
محەممەد وەسفی، چارەخواز دەڵێت: ''لە دوای نەشتەرگەری قاچم نەنووشتایەوە، هەر بۆیە پێویستم بە چارەسەری سرووشتی هەبوو تاوەکو وەرزش بە ئەژنۆم بکەم، ئیدی ئەوانەی لە بواری چارەسەری سرووشتیدا کاردەکەن، بڕیاریان دا کە چ ئامێرێک بەکاربهێنم و رێنوێنییان کردم کە چ وەرزشێکیش بکەم''.
 
ئەو چارەخوازە پێی وایە کە 70٪ـی چارەسەرییەکان بە وەرزش و چارەسەری سرووشتی دەبن و 30٪ـی پێکانەکان بە نەشتەرگەری چارەسەر دەبن.
 
لە کۆی نزیکەی دوو هەزار کەس کە سەردانی ناوەندێکی چارەسەری سرووشتیان کردووە، بە گوتەی چارەسەرکارەکە، زیاتر لە 80٪ـیان ئازاری پشت و ملیان هەبووە، واتە نزیکەی 1500 کەس بەو دوو هۆکارە چارەسەری سرووشتیان وەرگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنە: کوتان دژ بە 'ئاوڵەی مەیموون'

ناوەندی باری نائاسایی تەندروستیی جیهانی: مانگی داهاتوو لە کۆنگۆ کوتان دژ بە 'ئاوڵەی مەیموون' دەستپێدەکات

ناوەندی باری نائاسیی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، تەندروستیی کۆنگۆ چاوەڕوانی گەیشتنی ژەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون'ـن و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم کوتان دەستپێدەکرێت.