چی بەسەر جەستەدا دێت، ئەگەر بەپێوە خۆراک بخورێت؟

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

خواردن و خواردنەوە لەکاتی وەستاندا بە خوویەک دادەنرێت کە زۆرکەس پێی وایە خووەیەکی سادەیە و کاریگەریی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ نییە، بەڵام بەشێک لە توێژینەوە و پسپۆڕان کاریان لەسەر خووەکە کردووە و چەند راستییەکیان بۆ دەرکەوتووە.
 
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو لە زانکۆی باشووری کالیفۆرنیای ئەمریکا دەڵێت: بەپێوە وەستان لەکاتی خۆراک خواردندا هەرس ناڕێکدەکات و دەشێت کەسەکە تووشی گازەکانی گەدە بکات.
 
د. پێیتۆن بیرۆکیم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو دەشڵێت: ئەوانەی بەپێوە نان دەخۆن خێراتریش خۆراکەکان قووتدەدەن.
 
هاوکات ئەوەش باسدەکات کە ئەوانەی کێشەی دڵەکزێ ''سووتانەوەی گەدە''ـیان هەیە، دەشێت بەپێوە خواردن سوودیان پێبگەیێنێت و دووچاری کێشەکە نەبن.
 
هەر بۆیە لەکۆتاییدا گوتی، هەر کەسێک زانی کە ئەگەر بەپێوە خۆراک بخوات کێشەی بۆ دروستدەبێت، ئەوا بە دانیشتنەوە خۆراک بخوات و گرنگ ئەوەیە دۆخەکەی لەگەڵ ئاسوودەیی خۆی بگونجێنێت.
 
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ماستریخت لە هۆڵەندا دەشێت بەپێوە خواردن ئەم کاریگەرییانەی هەبێت؛
 
- کەمبوونەوەی هەڵمژینی مادە خۆراکییەکان
- زیادبوونی گوشاری دەروونی و نائاسوودەیی لەکاتی خواردندا
- هەرسکردن خێراتر دەکات و کەمتر جەستە سوود لە مادەکان وەردەگرێت
- کەسەکە زووتر هەست بە برسیەتی دەکات
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنە: کوتان دژ بە 'ئاوڵەی مەیموون'

ناوەندی باری نائاسایی تەندروستیی جیهانی: مانگی داهاتوو لە کۆنگۆ کوتان دژ بە 'ئاوڵەی مەیموون' دەستپێدەکات

ناوەندی باری نائاسیی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، تەندروستیی کۆنگۆ چاوەڕوانی گەیشتنی ژەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون'ـن و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم کوتان دەستپێدەکرێت.