ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ خەو: ملیۆنان ئەمریکی خەویان ناڕێکە

08-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ خەو دەریدەخات، ملیۆنان ئەمریکی کێشەی خەولێنەکەوتن و ناڕێکیی لە کاتەکانی خەویان هەیە.

توێژینەوەکەی ئەم ئەکادیمیایە ئاماژە بەوەدەکات، 12%ـی ئەمریکییەکان کێشەی کەمخەویان هەیە و پیاوان زیاتر بەدەست کەمخەوییەوە دەناڵێنن وەک لە خانمان.
 
دکتۆر ئێریک ئۆلسۆن، بەڕێوەبەری ئەکادیمیایەکە دەڵێت، ''کەمخەوی دەبێتەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان، رووداوی هاتووچۆ، نەخۆشیی ئەلزەهایمەر و شەکرەی جۆری دووەم، بۆیە دەبێت چارەسەربکرێت''. 
 
دکتۆر ئێریک ئۆلسۆن دەشڵێت، باشترین چارەسەر بریتییە لە پاڵپشتیی هزری، دوورکەوتنەوە لە بیرکردنەوەی زۆری نێو جێگە و دانانی خشتەیەکی جێگیری کاتی خەوتن و هەستان لە خەو.
 
بەگوێرەی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ خەو ئەنجامدانی ئەم کارانە خەو باشتردەکەن؛ 

- دانانی خشتەی دیاریکراوی خەو
- بوونی ژینگەی گونجاوی خەو
- کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی
- دوورکەوتنەوە لە خۆراکە ناتەندروستەکان
- دوورکەوتنەوەی لە مادە هۆشبەرەکان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.