کۆلێژی ئیمپریاڵ: بەهۆی یۆرۆی 2020، تووشبوون بە کۆرۆنا لەنێو پیاوان زیادیکردووەتەوە

رووداو- دیجیتاڵ


کۆلێژی ئیمپریال رایدەگەیێنێت لە دوو هەفتەی رابردوودا تووشبوون بە کۆرۆنا لەنێو پیاوان زیادیکردووە ئەمەش بەهۆی سەیرکردنی یاری تۆپی پێی یۆرۆی 2020.


پزیشکانی بەریتانیا دەڵێن بەهۆی کۆبوونەوە و تیكەڵاوی زیاتر لەنێو پیاواندا بەبۆنەی سەیرکردنی یارییەکانی تۆپی پێ یۆرۆی 2020 بەبێ رەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی تووشبوون بە کۆرۆنا بەرێژەی ٪30 زیادیکردووە.

پاول ئلیۆت، پرۆفیسۆر لە زانکۆی ئیمپریال دەڵێت، سەرباری بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکانی کوتان، بەڵام تێبینیمان کردووە ئەم ماوەیە تووشبوون بە کۆرۆنا لەنێوو گەنجان زیادیکردووەتەوە.

پزیشکان داوادەکەن پیاوان زیاتر پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن و لەماڵەوە بۆخۆیان سەیری یارییەکانی تۆپی پێ بکەن.