رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ یانەی دهۆک لەگەڵ یانەی قادسیەی کوێتی یاریی کۆتایی جامی کەنداوی ئاسیا دەکەن و راهێنەری توانای جەستەیی یانەی دهۆک قسەی بۆ رووداو کردووە و دەڵێت: پڕۆگرامێکی پڕۆفێشناڵ بۆ یاریزانانی یانەی دهۆک جێبەجێدەکەن و بەتەواوی ئامادەن بۆ یارییەکە.
هەرژەنگ بابەکر، راهێنەری توانای جەستەیی یاریزانانی دهۆک لە کوێتەوە بە ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداو دەڵێت: یاریزانان 2 بۆ 3 رۆژ بەر لە یارییەکان دەبێت خۆراکی تەندروست بخۆن و کەشوهەوای کوێت کاریگەریی لەسەر توانای یاریزانەکانمان ناکات.
ئەمڕۆ بۆ تۆپی پێی کوردستان و عێراق، یانەی دهۆک رۆژێکی مێژووییە و یانەکە یاریی کۆتایی جامی کەنداو ئەنجامدەدات، ئەمڕۆ ئێوارە کاژێر 19:45 لەسەر یاریگەی محەممەد حەمەد بەڕێوەدەچێت، هەردوو تیپ رۆژی دووشەممە دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە ئەنجامدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ