باشترین خۆراکەکان لە ماوە جیاوازەکانی دووگیانی بزانە

رووداو - تەندروستی

خۆراکناسێک ناوی ئەو خۆراکانەی بۆ خانمانی دووگیان نایابترینن رایدەگەیێنێت دەڵێت: میوەکان باشترن خۆراکەکانن بۆ خانمانی دووگیان.
 
ئەوین هیوا، خۆراکناس بە رووداوی راگەیاند، خانمانی دووگیان لە سێ مانگی یەکەمیاندا سەوزە گەڵا تۆخەکان، مۆز، ماست و نیسک و شۆفان بخۆن.
 
ئەم خۆراکانەشی بە سەرچاوەی گرنگ دانا بۆ مادە خۆراکییەکان، چونکە دەڵێت: ئەو ماوەیە بۆ کۆرپەلەکە سەرەتای گەشەکردنی ئەندامەکانیەتی.
 
ئەوین هیوا لەبارەی سێ مانگی دووەمی دووگیانی پێشنیازدەکات، هێلکە، پەتاتە، ماسی، ئاڤۆگادۆ و بادەم بخورێت و لە سێ مانگی کۆتاییشدا بایەخ بە خۆراکەکانی وەکو 'گۆشتی سوور، تۆوی چیا، خورما، شاتوو و فراولە بدرێت.