بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن، ئەم مەترسییەی هەیە

08-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئێکوادۆر ئاشکرای دەکات، ئەوانەی لەکاتی نانخواردن خۆیان بە شتی دیکەوە سەرقاڵ دەکەن، ئەگەری ئەوەیان زۆرە کە مەیلیان بۆ خواردنی خۆراکی ناتەندروست بڕوات.
 
توێژینەوەیەک دەریدەخات، بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لەکاتی نانخواردن، هاندەرە بۆ خواردنی خۆراکی ناتەندروست بەتایبەت لەنێو منداڵاندا.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئەمریکا لە ئێکوادۆر لەسەر 826 هەزار نەوجەوان کرا و دەرکەوت، ئەوانەی لەکاتی نانخواردندا فێرن کە مۆبایل و ئایپاد بەکاربهێنن یان قسە و مشتومڕ بکەن، ئەوا زیاتر مەیلیان بۆ خواردنی خۆراکە خێرا و ناتەندروستەکان دەڕوات بەتایبەت خۆراکە ئامادەکراوەکان.
 
خۆراکە ئامادەکراوەکان وەکو 'شیرینییەکان، خۆراکە بەستوو و لەقوتوونراوەکان و خۆراکە خێراکان' کە بڕێکی زۆر لە خوێ، شەکر و چەوریی گۆڕاویان تێدایە ئەمە جگە لەوەی مادەی پارێزەریشیان بۆ بەکاردێت.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا، خواردنی ئەو خۆراکە ناتەندروستانە هۆکارێکە بۆ؛ 'قەڵەوی، بەرزەپەستانی خوێن، شەکرە، پووکانەوەی ئێسکەکان، لاوازبوونی مێشک، ناڕێکیی دەروونی و کەمخەوی'.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.