لە بەریتانیا بە یارمەتیی رۆبۆتێک نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ ئەنجامدەدرێت

08-03-2023
شکار رێبوار
رۆبۆتەکە لەنێو ژووری نەشتەرگەری. وێنە: Sky News
رۆبۆتەکە لەنێو ژووری نەشتەرگەری. وێنە: Sky News
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە نەخۆشخانەیەکی ئینگلاند رۆبۆتێک بۆ نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ دروستکراوە و پزیشکان لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا پشتی پێدەبەستن و  دەڵێن، وردیی زیاتر و کوالێتی باشتر بە نەشتەرگەرییەکە دەبەخشێت، بەمەش چارەخوازان زوو چاک دەبنەوە. 
 
لە نەخۆشخانەی واڵسەر مانۆر لە ئینگلاند یەکەمجارە پزیشکان رۆبۆتێک دەبەنە ژووری نەشتەرگەری تاوەکو یارمەتیدەربێت لە نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ، هاوکات رۆبۆتەکە بەشێوەی سێ رەهەندی وێنەی ئەژنۆکە پێشاندەدات و سنووری بڕینی ئێسکەکان بۆ پزیشکی نەشتەرگەر دەستنیشاندەکات.
 
دکتۆر تۆماس مۆریس، خاوەنی داهێنانەکەیە و دەڵێت: ''نەخۆشەکان پێویستە کاتێکی زۆر چاوەڕێ بکەن بۆ گۆڕینی ئەژنۆ، ئێمە نزیکەی 18 هەفتە بۆ چاوەڕوانی پێشنیازدەکەین، بەڵام کۆڤید-19 ئێمەی یەک بۆ دوو ساڵ دواخست.''
 
پزیشکان داهێنانەکە بە رێگەیەکی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی ماوەی چاوەڕێکردنی نەخۆش بۆ نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ دادەنێن. 
 
فەهد حوسێن، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە نەخۆشخانەکە رایدەگەیێنێت، بەشێوەیەکی ئاسایی ئەمە بۆ کەرتی تایبەت دەکرێت و پێی وایە ئەوە داهاتووی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییەیە بۆ هەموو نەخۆشەکان، هەروەها گوتی، ''بەڵگە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە ماوەی مانەوەی نەخۆش کەمدەکاتەوە، چونکە خێراتر چاکدەبنەوە، بەمەش دەتوانین ئەوانەی کە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێیان کردووە بیانخەینە ژوورەوە'' 
 
بە گوتەی پزیشکان چارەخوازەکان دوای 24 کاژێر دەتوانن بچنەوە ماڵەوە و سوود لە جومگە گۆڕاوەکە وەربگرن کە بە یارمەتیی رۆبۆتێک بۆیان دانراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ئامێرانەی کە دابینکراون بۆ تەندروستیی هەڵەبجە. وێنە: رووداو

بە تێچووی ملیارێک دینار ئامێری پزیشکی بۆ هەڵەبجە دابینکرا

بە بڕی ملیارێک دینار ئامێری پزیشکی بۆ هەڵەبجە دابینکرا و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، ''لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ملیار دینارەکە دابینکراوە''.