نەخۆشنامە؛ نەچوونە لای پزیشک لە ماوەی دووگیانیدا، دەبێتەهۆی لەبارچوون

07-12-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی نەخۆشنامە بە چیرۆکی ئەو دوو هاوژینە دەستیێپێکرد کە تەمەنیان سەروو 30 ساڵان بوو و دوای سێ ساڵ لە هاوسەرگیری، منداڵیان نەبووبوو، بەڵام لە کۆتایی یەکەم دووگیانیدا بۆ ئەوە چووبوونە فریاکەوتن کە خانمەکە هەستی کردبوو کۆرپەکەی نێو سکی ناجووڵێت، بەڵام دواتر بەهۆی هەڵەیەکی خانمە دووگیانەکەوە، دەردەکەوێت کۆرپەلەکەی گیانی لەدەستداوە.
 
د. سانا ئیسماعیل خۆشناو، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت: ئەو خانمە تاوەکو 5 مانگی سەرەتای دووگیانییەکەی بە باشی سەردانی پزیشکی دەکردەوە، بەڵام پشتگوێی خستووە و نەهاتووەتەوە لای پزیشک، ئەمەش بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی کۆرپەلەکە.
 
د. سانا خۆشناو هۆشداری دەدات لە زۆربوونی نەزۆکیی پیاوان و خانمان و دەڵێت: زۆر گرنگە کە پێش پێکهێنانی ژیانی هاوژینی پشکنینی زایەندی بۆ منداڵبوون بکرێت.
 
پسپۆڕەکە ئەمانەش باسدەکات؛ 
 
- ''پێش سێ مانگ لە دووگیانبوون، دەنکۆڵەی فۆلیک ئەسید بخورێت''.
- ''لە ماوەی دووگیانیدا مانگانە سەردانی پزیشک بکرێت، تاوەکو هەشت مانگ''.
- ''لە هەشت مانگی؛ پێویستە دوو هەفتە جارێک سەردانی پزیشک بکرێت''.
- ''لە نۆ مانگیی دووگیانیدا پێویستە هەفتەی جارێک سەردانی پزیشک بکرێت''.
- ''سۆنەر لە دووگیانی ئاساییدا دوای شەش هەفتە دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوەی منداڵ لەوەی کە دڵی لێدەدات و لە دەرەوەی منداڵدان نییە''.
- ''سۆنەر لە هەفتەی 13 یان 14 بۆ دڵنیابوونەوە لە یەکلابوونەوەی نەخۆشییە سکماکییەکان''.
- ''سۆنەری رەنگاوڕەنگ لە هەفتەی 34 بۆ دڵنیابوونەوە لە کێش و شێوەی منداڵ''.
 
لە بەشێکی قسەکانی ئەوەی باسکرد کە ئەو خانمانەی نەخۆشیی فرەکیسی هێلکەدانیان هەیە، ئەگەری لەبارچوونیان زۆرە، هۆشداریش دەداتە خانمان لەوەی کە حەبی فۆلیک ئەسید بۆ منداڵبوون نییە، بەڵکو تەنیا بۆ پاراستنی منداڵە لە کێشەکانی مێشک، بڕبڕەی پشت و دەمار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کارمەند لەنێو تاقیگەیەک کاردەکەن. وێنە: رووداو

بەرپرسێکی دیوانی وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا خزمەتگوزاریی تاقیگە پزیشکییەکان دەدرێت بە کەرتی تایبەت

بەرپرسێکی تەندروستیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت، لەمەودوا تاقیگەی نەخۆشخانەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەکرێن، سەرۆکی سەندیکای بایۆلۆژیستانی کوردستانیش دەڵێت: ''هیوادارین لە بەرژەوەندیی خەڵک بێت و نرخەکان گران نەکرێن''.