توێژینەوەیەک: دڵەڕاوکێی بەردەوام هۆکارێکی تووشبوونە بە پارکینسن

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە کەنەدا ئاشکرای دەکات، گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی درێژخایەن هۆکارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی پارکینس کە باوترین نیشانەی لەرزۆکییە.
 
توێژینەوەکە لە پەیمانگەی مۆنتریال بۆ نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە زانکۆی ماکگێڵی کەنەدا کرا و دەرکەوت، ئەوانەی دڵەڕاوکێی بەردەوامیان هەیە یاخود رێژەی هەوکردنی جەستەیان بە درێژخایەنی بەرزە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی پارکینسن زۆرە.
 
د. پیتەر مەکفێرسۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئاشکرامان کردووە کە جگە لە هۆکاری بۆماوەیی، دەکرێت هۆکاری ژینگەییش هەبن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی پارکینسن.
 
بە گوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا، پارکینسن نەخۆشییەکە کە دەمارەخانەکانی کەسی تووشبوو دەپووکێنەوە، بەهۆی ئەوەی ئاستی دۆپامین لە جەستەدا کەمدەبێتەوە یاخود نامێنێت، باوترین نیشانەشی بریتییە لە 'پووکانەوە ماسوولکەکان، لەرزین، ناڕێکیی جووڵە و بیرکردنەوە'.
 
لە کەنەدا رۆژانە 30 تووشبووی پارکینسن دەستنیشاندەکرێن، پێشبینیدەکرێت تاوەکو 10 ساڵی دیکە، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشییەکە لە جیهاندا بگاتە 150 هەزار و 48 کەس.