پسپۆڕێکی چاو: منداڵانی ناکام ئەگەری تووشبوونیان بە ناڕێکییە سکماکییەکانی چاو زۆرە

07-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو رایدەگەیێنێت، نەخۆشییە سکماکییەکانی چاو زۆرن کە منداڵ گیرۆدەی دەبێت و رەنگە تا کۆتایی ژیانی پێوەی بناڵێنێت، پێکنەهێنانی ژیانی هاوژینی لەنێوان خزم بە رێگەیەکی پێشگیری دادەنێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-11-2024 د. کاوێنا محێدین، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو بە رووداوی راگەیاند، بەشێکی زۆری نەخۆشییە سکماکییەکانی چاو پێویستیان بە پشکنینی وردی بۆماوەیی هەیە کە لە هەرێمی کوردستان ناکرێن، بەڵام دەکرێت بە {پشکنینی پێش هاوسەرگیری و پێکنەهێنانی ژیانی هاوژینی لەگەڵ خزم بەتایبەت لەو ماڵباتانەی مێژووی نەخۆشییە سکماکییەکانیان تێدایە} رێگری لە کێشە سکماکییەکانی چاو بکرێن.
 
پسپۆڕەکە باسی منداڵی ناکام دەکات و دەڵێت، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە سکماکییەکان زۆرە، هەر بۆیە پێشنیازدەکات، دوای لەدایکبوون پشکنینی چاویان بۆ بکرێت، تاوەکو لە ئەگەری هەر کێشەیەک، چارەسەرکردنیان ئاسانبێت.
 
خوشک و برایەک لە سکماکەوە بەدەست نابینایی چاوێکیان گیرۆدەن، باوکیان دەڵێت، پزیشک قسەی جیاواز لەبارەی نەخۆشیی منداڵەکانی دەکەن و زۆربەیان دەڵێن، چاوە نەخۆشەکە، چاوە ساخەکەشیان نابینا دەکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.