زانیاری لەسەر نەخۆشییەکەی هاندەرە تایبەتەکەی یانەی نەورۆز بزانە

07-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بارینی تەمەن حەوت ساڵان، ئەو منداڵەی هاندەری سەرسەختی یانەی نەورۆزە و نەخۆشیی سستی سییەکانی هەیە، هەر رۆژێک یانەکەی یاریی هەبێت، سەرەڕای ئازارەکانی، بارین بە بزەوە لە باوەشی پڕ میهرەبانیی دایکی، دەست بە ئامادەکاری دەکات بۆ چوونە یاریگە لەگەڵ باوکی.
 
بە باوەشی باوکییەوە لەگەڵ ئەو بتڵە ئۆکسجینەی بووە بە فریادڕەسی ژیانی و هەناسەی قورسی ئاسان دەکات، بارین دەچێتە نێو یاریگە و روو لە هاندەران و لە ریزی یاریزانەکانی نەورۆز دەوەستێت.
 
بە گوتەی ماڵباتی بارین، پسپۆڕەکان پێیان گوتوون، پێویستە بۆ هیندستان یان ئەڵمانیا ببرێت، کە تێچووەکەی زیاتر لە 120 هەزار دۆلارە.
 
بارین تووشبووی نەخۆشیی بەڕیشاڵبوونی سییەکانە، بەپێی مایۆکلینیک، نەخۆشییەکە بۆماوەیی دەگوازرێتەوە لە باوانەوە بۆ منداڵەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەگەر دایک و باوکەکە هەردووکیان هەڵگری جینی نەخۆشییەکە بن، ئەوا 25٪ ئەگەری هەیە منداڵی تووشبوو بخەنەوە و 50٪ ئەگەری خستنەوەی منداڵی هەڵگر بە جینی نەخۆشییەکە بخەنەوە.

مایۆکلینیک ئاشکرای دەکات، نەخۆشییەکە بەجۆرێکە کە سییەکان پاشماوەیەکی زۆر لە لینجەمادەکان دەردەدەن و فەرمانەکانیان بە لاوازی دەکەن ئەمەش دەبێتەهۆی هەناسەتەنگی و نائاسوودەیی، بەکارهێنانی ئۆکسجینی بەردەوام یەکێکە لەو رێگە کاریگەرانەی کە دەکرێت ماوەی ژیانی نەخۆشەکانی پێ درێژببێتەوە، بەڵام چاندنی سییەکان چارەسەرە بۆ بنبڕکردنی نەخۆشییەکە.
 
پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکە؛
 
- پشکنینی بۆماوەیی پێش هاوسەرگیری بەتایبەت لەو کەسانەی لە ماڵباتەکانیان تووشبووی نەخۆشییەکە هەیە
- هاوسەرگیری نەکردن لەنێوان دوو کەسی هەڵگر و تووشبوو بە نەخۆشییەکە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.