لە دوێنێوە نزیکەی هەزار کەس لە شارەزوور ژەهراویبوون

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
چەندان تووشبووی ژەهراویبوون لەنێو نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ چارەسەردەکرێن. وێنە: رووداو
چەندان تووشبووی ژەهراویبوون لەنێو نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ چارەسەردەکرێن. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەپێی ئەو ئامارانەی رووداو لە نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە شارەزوور دەستی کەوتووە، لە دوێنێوە زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە چوونەتە نەخۆشخانەکە، بەجۆرێک هەر ئەمڕۆ لە دوو کاژێردا {8ـی بەیانی تاوەکو 10ـی بەیانی} زیاتر لە 200 کەیسی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-11-2024 هاونیشتمانییەک لەنێو نەخۆشخانەکە بە سازگار سەڵاح، پەیامنێری رووداوی گوت، دەنگۆ هەیە بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە بێت بەتایبەت حەوزەکەی بێستان سوور کە ئاوی خواردنەوە تێکەڵ بە ئاوەڕۆ بووە.
 
ئێستا لیژنەی قامقامیەت و بەرپرسانی قازای شارەزوو گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە و لە کۆبوونەوەدان.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، گرنگترین رێگەکانی خۆپاراستن لە سکچوون و رشانەوە ئەمانەن؛
 
1- خواردنەوەی ئاوی پاکژکراو بە کلۆر یان خواردنەوەی ئاوی کوڵاو و ئاوی کانزایی
2- شووشتنی بەردەوامی دەستەکان
3- نەخواردنی خۆراکی سەرشەقامەکان و خواردنێک کە سەرچاوەکەی دیار نەبێت
4- باش کوڵاندنی گۆشت و شووشتنەوەی سەوزە و میوە بە خوێیاو
 
کاتێک نەخۆش ئەم نیشانانەی هەبوو، پێویستە دەستبەجێ سەردانی نەخۆشخانە بکات؛
 
- هەستکردن بە تینویێتی و وشکبوونی دەم و لێو
- هەستکردن بە شەکەتی و داهێزران
- هەستکردن بە سەرسووڕان، بەتایبەت لەکاتی هەستانەوە
- تۆخبوونی رەنگی میز
 
چۆن لە ماڵەوە مامەڵە لەگەڵ سکچوون دەکرێت؟
 
1- خواردنەوەی شلەمەنی و ئاوی زۆر
2- نەخواردنی خواردنەوە گازییەکان، چا و قاوە
3- وەرگرتنی پشوو
4- خواردنەوەی گیراوەی ژیناو ORS لە دوای هەموو سکچوونێک پەرداخێکی لێبخورێتەوە
ئەگەر گیراوەکە بەردەست نەبوو دەتوانیت بەم شێوەیە خۆت دروستی بکەیت؛
 
- شەش کەوچکی چا شەکر
- نیو کەوچکی چا خوێ
- یەک لیتر ئاو
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند نەخۆش و هاوەڵی نەخۆشێک لەنێو نەخۆشخانەی هیوا. وێنە: رووداو

د. یاد نەقشبەندی: بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو، رێژەی تووشبووانی شێرپەنجە دووهێندە زیادبووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە دووهێندە زیادبووە و 'پشکنینی پێشوەختە' کاریگەرترین رێگەی پێشگیرییە لە شێرپەنجە.