توێژینەوەیەک لە بەڕازیل: بەکارهێنانی رووناکی خەمۆکی کەمدەکاتەوە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی ماتۆ لە بەڕازیل دەریدەخات، دەشێت بە بەکارهێنانی رووناکی، نیشانەکانی خەمۆکی بەگشتی و خەمۆکی وەرزیی بەتایبەتی کەمبکرێنەوە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، تووشبووانی خەمۆکی لە شوێنی تاریک بەراورد بە شوێنە رووناکەکان نیشانەکانیان تووندتر دەبن و رووناکی یارمەتیدەردەبێت لە کەمکردنەوە خەمۆکی بە زیادکردنی کارکردنی هزریی و باشترکردنی دەرووندروستیی مرۆڤ. 
 
ئارتور مێنگێز، توێژەری توێژینەوەکە دەڵێت، ''رووناکی رێگەیەکی هەرزانتر و ئاسانترە لە زۆرێک لە دەرمانەکان یان دانیشتنەکانی چارەسەری دەروونی''.
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک، خەمۆکی وەرزیی SAD جۆرێکی خەمۆکییە و نیشانەکانی لە هەندێک کەس دەردەکەوێت کە بە نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، کورتبوونی رۆژ و زوو تاریکبوون تووشیی خەمباری و گوشار دەبن.