تەندروستیی کۆنگۆ: هەڵمەتی کوتان دژ بە ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون' دەستپێدەکات

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

وەزارەتی تەندروستیی کۆنگۆ رایدەگەیێنێت، کوتان دژ بە ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون' دەستپێدەکات و هەموو هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی نەخۆشییەکەن لەو وڵاتە. 
 
وەزارەتی تەندروستیی کۆنگۆ ئاماژە بەوەدەکات، هەڵمەتەکە سەرتاسەریە و سەرەتا ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە زیاترە، وەکو چاودێرانی تەندروستیی و ئەوانەی بەرکەوتەی تووشبووانی نەخۆشییەکەن.
 
وەزارەتەکە دەریدەخات، زیاتر لە 30 هەزار تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە کۆنگۆ تۆمارکراون، نەخۆشییەکە زیاتر کاریگەری لەسەر منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵ دەبێت بە جۆرێک 70٪ـی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
بە گوێرەی تەندروستیی کۆنگۆ، نزیکەی 265 هەزار ژەمی ڤاکسینی 'ئاوڵەی مەیموون' لەلایەن یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا دابینکراون و چاوەڕواندەکرێت 3 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکەش لەلایەن ژاپۆن بۆ وڵاتەکە بنێردرێن. 
 
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی کۆنگۆ، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' 30 هەزار تووشبووی تێپەڕاندووە و 920 کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنە: لێدانی دڵ

زانکۆی سینسیناتی: مادەی فینۆڵ دەبێتەهۆی ناڕێکیی لێدانی دڵ

توێژینەوەیەکی زانکۆی سینسیناتی لە ئەمریکا دەریدەخات، مادەی کیمیایی فینۆڵ کە وەکو پارێزەر لە کەلوپەلە پلاستیکیەکان، شامپۆ و هەندێک جۆری خۆراک بەکاردەهێندرێت لێدانی دڵ تێکدەدات.