زانکۆی سینسیناتی: مادەی فینۆڵ دەبێتەهۆی ناڕێکیی لێدانی دڵ

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی سینسیناتی لە ئەمریکا دەریدەخات، مادەی کیمیایی فینۆڵ کە وەکو پارێزەر لە کەلوپەلە پلاستیکیەکان، شامپۆ و هەندێک جۆری خۆراک بەکاردەهێندرێت لێدانی دڵ تێکدەدات.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەرکەوتن بە فینۆڵ رەنگە ببێتەهۆی گۆڕانکاری لە سیستەمی کارەبایی دڵ و ریتمەکانی دڵ، بەمەش ناڕێکی لە لێدانی دڵ دروستدەبێت.
 
شێنگ وانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''فینۆڵ کارکردنی دڵ و لێدانی دڵ لە پیاون و خانمان بە میکانیزمی جیاواز تێکدەدات''. 
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە، فینۆل کە بە ترشی کاربۆلیک ناسراوە پێکهاتەیەکی ئۆرگانیکی بۆنخۆشە، وەکو مادەی پارێزەر لە پیشەسازی کەلوپەکی نێو ماڵ، دەرمان و بۆیاخ بەکاردەهێندرێت و پێویستە بە وردی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت چونکە دەبێتە هۆی سووتانی پێست.