خەڵاتی نۆبڵ لەبواری پزیشكی یان فسیۆلۆژی دابەشکرا

07-10-2019
هونەر رێبوار
خەڵاتی نۆبڵ
خەڵاتی نۆبڵ
A+ A-

رووداو- هەولێر 

سکرتێری کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ رایگەیاند خەڵاتی نۆبڵ لەبواری پزیشكی یان فسیۆلۆژی دابەشکرا.

تۆماس پێرلمان، سکرتێری کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ دەڵێت خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی یان فسیۆلۆژی بەخشرایە هەریەکە لە گرێگ سیمێنزا، ئۆیتەر راتکلیف و ویلیام ژێر بۆ دۆزینەوەکانیان لەبارەی ئەوەی کە خانەکان چۆن هەست دەکەن و خۆیان لەگەڵ ئۆکسجین دەگونجێنن. 

سکرتێری کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ دەڵێت: "ئاهەنگی راگەیاندنی نۆبڵ لە پەیمانگەی کارۆلینسکا، ئەمڕۆ تێیدا بڕیاردرا بۆ ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی یان فسیۆلۆژی ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی ببەخشێتە هەریەکە لە ویلیام کایلین، پیتەر راتکلیف، گرێگ سیمێنزا بۆ دزۆینەوەکانیان لەبواری ئەوەی کە خانەکان چۆن هەست دەکەن، هەروەها چۆن دەتوانن خۆیان لەگەڵ هەبوونی ئۆکسجین بگونجێنن، لێرە ئێستا ٣ نامەی خەڵاتی دڵخۆشکەرمان هەن، لەلای چەپەوە بۆ گرێگ سێمێنزا، کە لە ساڵی 1956 لە نیویۆڕک لەدایکبووە، ئەو توێژینەوە سەرکەوتووەکانی لە زانکۆی جۆن هۆپکینز لە بێلتمۆر ئەنجامداون، لەناوەڕاستدا پیتەر  راتکلیف کە لە بەریتانیا لەدایکبووە و توێژینەوەکانی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەنجامداون و لەساڵی 1954ەوە بەردەوامە لە تێژینەوەکانی لەم زانکۆیە، هەروەها لەلای راست ویلیام کایلین، کە لەساڵی 1957 لە نیویۆڕک لەدایکبووە، توێژینەوەکانی لە پەیمانگەی توێژینەوە لە شێرپەنجەی دانا فاربەر لە بۆستن ئەنجامداون".

ساڵی رابردوو هەردوو زانا جەیمس ئەلیسۆن و تاسوکو هۆنجۆ بوون بە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی، کە کاریان کردووە لە چارەسەری شێرپەنجە و بیرۆکەی نوێیان لەبارەی سیستمی بەرگری لە رێگەگرتن لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجەی هەبووە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پڕۆفیسۆر کای چوون، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەرمانگەی نیشتمانیی خۆپاراستن و بەڕێوەبردنی نەخۆشیی شەکرە لە چین. وێنە: رووداو

فەرمانگەی نیشتمانیی شەکرە لە چین بۆ رووداو: دەستمان کردووە بە کۆنتڕۆڵکردنی قەڵەوی

جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەرمانگەی نیشتمانیی خۆپاراستن و بەڕێوەبردنی نەخۆشیی شەکرە لە چین تایبەت بە رووداو دەڵێت، بە پشکنینی پێشوەختە و هۆشیارکردنەوەی خەڵک کاری جیدی لەسەر کەمکردنەوەی تووشبوون بە شەکرە دەکەن.