پسپۆڕێکی مێشک و دەمار: دەشێت ئازارشکێنەکان خۆیان هۆکار بن بۆ سەرئێشە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی مێشک و دەمار لە ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، ئەگەر زیادەڕۆیی لە خواردنی ئازارشكێنەکان بۆ سەرئێشە بکرێت، ئەوا رەنگە ئازارەکە لەبری ئەوەی کەمببێتەوە، تووندتر بێت.
 
د. فرانک ئێربوگت، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەڵێت: دەتواندرێت بە خۆشۆردن بە ئاوی سارد یاخود دانانی پەڕۆیەکی سارد لەسەر شوێنی سەرئێشە، ئازاری سەر چاکببێتەوە و ئازارەکە نەمێنێت و پێویست بە بەکارهێنانی هیچ دەرمانێک نەکات.
 
ئەو پسپۆڕە گوتی، دەتواندرێت ئازارشکێنەکان لەکاتی ئازاری تووندی سەرئێشە بەکاربێن، بەڵام نابێت لە مانگێکدا زیاتر لە 15 جار بخورێن، ''چونکە کاریگەریی مەترسیدار دەخەنە سەر جەستە و رەنگە سەرئێشەکە تووندتر بکەن''.

لەم بارەیەوە بابەتێکی دیکە لەسەر سەرئێشە ببینە.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەوە رووندەکاتەوە، لەکاتی بوونی سەرئێشەی بەردەوام و تووند پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، تاوەکو کاریگەرییە لاوەکییەکانی نەبنە مەترسیی بۆ سەر ژیانی کەسەکە.
 
لە کۆتاییشدا چەند رێگەیەک بۆ پێشگیری و کەمکردنەوەی سەرئێشە پێشنیازدەکات؛
 
- ئاوخواردنەوەی پێویستی رۆژانە
- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی
- یۆگا
- وەرزشەکانی کشانی ماسوولکەکان
- خەوی پێویست
- کەم بەکارهێنانی شاشەکان
 
دەرزیی ئاژنین یەکێکە لەو تەکنیکانەی کە بۆ کەمکردنەوەی ئازار بەکاردێت، لەم بەرنامەیەی دکتۆر ئاراس باسی دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینەکان بۆ کۆنگۆ - نیشانەیەکی ئاوڵەی مەیموون.

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی 'ئاوڵەی مەیموون' تاوەکو شوباتی 2025 بەردەوام دەبێت

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی راگەیێندراوێکیان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی 'ئاوڵەی مەیموون' راگەیاند و داوای زوو دابەشکردنی ڤاکسینی دژ بە نەخۆشییەکە دەکەن.