توێژینەوەیەک: قەترەی لووت چاکبوونەوە لە هەڵامەت خێرادەکات

07-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئێدینبڕا لە بەریتانیا دەریدەخات، قەترەی لووت کە تێکەڵەیەکی ئاوی پاک و کلۆریدی سۆدیۆم 'خوێ'ـیە، چاکبوونەوەی منداڵان لە سەرمابوون و هەڵامەت پێشدەخات. 
 
لەم توێژینەوەیەدا زیاتر لە 400 منداڵ بەشداربوون و دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی قەترەی لووتیان بۆ بەکارهێندراوە بە تێکڕا بۆ ماوەی شەش رۆژ نیشانەکانی هەڵامەتیان هەبووە، لە کاتێکدا ئەوانەی بە ئاسایی چاودێری کراون بۆ ماوەی هەشت رۆژ نیشانەیان هەبووە.
 
دکتۆر ستیڤ کۆنینگهام، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت، "بەکارهێنانی قەترەی لووت وادەکات منداڵان لە کاتی نەخۆشییەکەیاندا پێویستیان بە دەرمانی کەمتر هەبێت".
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە، قەترەی لووت نەک تەنیا چاکبوونەوە لە هەڵامەت خێرادەکات بەڵکو بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەنێو خێزانی تووشبوو کەمدەکاتەوە. 
 
بەپێی زانکۆی ئێدینبڕا، ئەم قەترەیە تێکەڵەی ئاو و خوێیە، خوێ لە سۆدیۆم و کلۆرید پێکهاتووە، کلۆرید لەلایەن خانەکانی ناوپۆشی لووت و بۆریچکەکانی هەوا بەکاردەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی ترشی هایپۆکلۆرۆس بۆ بەرگریکردن لە تووشبوون بە ڤایرۆس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.