هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی 'ئاوڵەی مەیموون' تاوەکو شوباتی 2025 بەردەوام دەبێت

رووداو - تەندروستی 

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی راگەیێندراوێکیان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی 'ئاوڵەی مەیموون' راگەیاند و داوای زوو دابەشکردنی ڤاکسینی دژ بە نەخۆشییەکە دەکەن.
 
لە راگەیێنراوەکە دا هاتووە کە هاوکارییەکان بۆ ئەفریقا لەم مانگەوە تاوەکو شوباتی 2025 بەردەوام دەبن و بودجەی تەرخانکراو 600 ملیۆن دۆلارە.
 
راگەیاندنی ئەم پلانە دوای ئەوە دێت کە لە نێوەڕاستی تەممووز WHO دۆخی نائاسایی بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی mpox کە ناسراوە بە 'ئاوڵەی مەیموون راگەیاند' و تائێستا نزیکەی 23 هەزار تووشبوو و 622 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراون.
 
تەنانەت لە کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ زیاتر لە 18 هەزار تووشبوو و 629 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکراون.
 
ماتشیدیسۆ مۆیتی، بەڕێوەبەری ناوچەیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: ''دابەشکردن و دابینکردنی ڤاکسینەکانمان بەپێی وڵاتە مەترسیدارەکان بۆ بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون رێکخستووە و سەرەتا لە کۆنگۆ و دراوسێکانییەوە دەستپێدەکەین''.
 
ماتشیدیسۆ مۆیتی دەشڵێت: کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ 91٪ـی کۆی ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون لەمساڵدا پێکدەهێنێت.
 
بۆ خوێندنەوە و ئاگاداربوون لە سەرجەم هەواڵە نوێ و پاشهاتەکانی پەیوەندیدار بە ئاوڵەی مەیموون، کلیک لێرە بکە.

ئەمەی خوارەوە راپۆرتێکە لەباری گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینەکان بۆ نەیجیریا کە یەکەم وڵات بوو ڤاکسینی دژ بە ئاوڵەی مەیموونی پێدرا.