رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا AHA دەریدەخات، بەنزیکەی یەک لە چوار کەسی پێگەیشتوو لە ئەمریکا کە تەمەنیان لە خوار 40 ساڵیدایە بەرزەپەستانی خوێنی هەیە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، زیاتر لە 23%ی ئەو پێگەیشتووانەی پەستانی خوێنیان بەرزە ئەوانەن کە توانای داراییان خراپە و بیمەی تەندروستییان نییە، ئەم هۆکارانەش وایانکردووە نەتوانن کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێنیان بکەن.
ئالیا سێکاری، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''خۆراکە خێراکان و قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنن لەنێو گەنجان و پێگەیشتووان''.
سێکاری دەشڵێت: خۆراکی تەندروست و وەرزشی بەردەوام گرنگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، دڵنیابوون لەوەی گەنجان رێژیمێکی تەندروست دەخۆن و چالاکیی جەستەیی پێویست ئەنجامدەدەن گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی شێوازی ژیانی تەندروست بۆ رێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن پێشنیازدەکات وەکو:
- وەرزش و جووڵە
- خۆراکی تەندروست
- خەوی رێک
- دووربوون لە جگەرە، نێرگەلە و کحول
- سەردانکردنی پزیشک و ئەنجامدانی پشکنینەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ