لە نیوزلاند بەهۆی هەڵەبەکارهێنانی دەرمانێکەوە کەسێک تووشی نەخۆشییەک دەبێت

07-05-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو – تەندروستی 

لە نیوزلاند کەسێک بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانێك تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن دەبێت و جەستەی کاردانەوەیەکی سەیر دروستدەکات و راستەوخۆ دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە.
 
رۆژنامەی نیوزلاند ستەف رایدەگەیێنێت، خانمێکی تەمەن 23 ساڵی نیوزلاندی دوای بەکارهێنانی دەرمانی خەمۆکی، جەستەی کاردانەوەیەکی سەیر دروستدەکات و راستەوخۆ دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە. 
 
رۆژنامەی نیوزلاند ستەف دەریدەخات، خانمەکە ناوی شارلۆت گلیمۆرە و بەهۆی کاردانەوە و هەستیاری بەم دەرمانەوە تووشی نەخۆشیی ستیڤن جۆنسن سیندرۆم بووە.
 
پزیشکان پێیان وایە جەستەی گیلمۆر کاردانەوەی تووندی دروستکردووە و ئەم ‌‌حاڵەتە تەنیا یەک لە ملیۆنێک کەس لە جیهاندا تووشی دەبێت، هۆکارەکەشی بۆ کاریگەرییەکی لاوەکیی دەرمانەکە دەگەڕێننەوە. 
 
بەپێی مایۆکلینیک، ستیڤن جۆنسن سیندرۆم، نەخۆشییەکی دەگمەنە و بە نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا دەستپێدەکات دواتر پەڵەی پێست دروستدەبێت و بڵاودەبێتەوە، ئەمە لە 10٪ـی نەخۆشەکاندا کووشندە دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.