لە دهۆک بەشێکی زۆری بنکە تەندروستییەکان بەهۆی نەبوونی کارمەندەوە داخراون

رووداو - تەندروستی
لە دهۆک بنکە تەندروستییەکان رۆژانە چەند کاژێرێک کار دەکەن و پاشان دادەخرێن، ئەگەر خانمێکی دووگیان لە پاش کاتی کارکردنی نەخۆشخانەکان منداڵی ببێت ناتوانێت بچێتە نەخۆشخانە چونکە نەخۆشخانەکان دادەخرێن.
هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو چووەتە ناحیەی زاوێتە و یەکێک لە دانیشتووانی زاوێتە دەڵێت: بنکە تەندروستییەکەمان تاوەکو نیوەڕۆ کراوەیە.
بەشێکی زۆری بنکە تەندروستییەکانی گوندەکانی دهۆک داخراون و لە کۆمەڵگەی بە 620 کەس یەک بنکەی تەندروستی هەیە و پزیشکی تێدا نییە.
لەو پارێزگایە 10 نەخۆشخانە هەن کە 1528 تەختیان تێدایە، 139 بنکەی تەندروستی و 18 سەنتەری جۆراوجۆری تایبەت بە پسپۆڕییەکان تێدایە.
هەروەها پارێزگاکە شەش هەزار و 606 فەرمانبەری هەمیشەیی هەیە کە هەزار و 171ـیان پزیشک و هەزار و 794ـیان پەرستارن.
هەر لەنێو ئامارەکاندا ئاماژە بە ژمارەی تەخت کرا، بەجۆرێک پارێزگاکە پێویستی بە 3279 تەخت هەیە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ 10 هەزار هاونیشتمانی بە دروستی دابینبکات.