چارەسەرکارێکی دەروونی: پیاوانیش هاوشێوەی خانمان دووچاری خەمۆکیی دوای منداڵبوون دەبن

07-04-2025
شکار رێبوار
ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی
ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، خانمان و پیاوان دەشێت تووشی خەمۆکیی دوای منداڵبوون ببن و پاڵپشتیی دەروونی رێگەی سەرەکییە بۆ پێشگیریکردن لەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 7-4-2025 ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی، گۆڕانکاریی دەروونی دەشێت لەدوای منداڵبوون هەم دایکەکە و هەمیش باوکەکە دووچاری ببنەوە. 
 
ئەوەش باسدەکات کە ئەگەر خۆئامادەکردن بۆ بەخێوکردنی منداڵ هەبێت و دایکان پێشوەختە ئەوە بهێننە پێشچاوی خۆیان کە شەونخونیی زۆریان پێویستە، ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بە خەمباریی دوای منداڵبوونیان کەمدەبێتەوە.
 
هەر بۆ رێگری یاخود کەمکردنەوەی خەمۆکیی دوای منداڵبوون، پێشنیازدەکات؛
 
1- دایکان لەگەڵ خەوی منداڵەکەیان، بخەون و پشوو بدەن.
2- بایەخ بە خواردنی خۆراکی تەندروست بدات.
3- پاڵپشتیی دەروونیی هەبێت بەتایبەت لەلایەن هاوژینەکەی.
4- ئەزموونکردنی کەسانی دیکە.
 
توێژینەوەیەکی نوێ لە کەنەدا دەریدەخات، رۆڵی پەرستاران و مامانەکان ئەوەندەی دەروونناس و راوێژکاری دەروونی کاریگەرە بۆ رێگری لە خەمۆکی و ناڕێکییە دەروونییەکانی دوای منداڵبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کۆندۆم. وێنە: Upstream USA

WHO: بەکارهێنانی کۆندۆم باشترین رێگەی پێشگیریکردنە لە دووگیانبوون

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی کۆندۆم رێگەی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان و باشترین رێگەی پێشگیریکردنیشە لە دووگیانبوون.