لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: پێدانی تاقیگە حکومییەکان بە کۆمپانیایەک، قۆرخکارییە

07-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەم گرێبەستە نوێیەی کە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ تاکە کۆمپانیایەک کردوویەتی زیان بەر بەرژەوەندیی گشتی دەکەوێت و سکاڵا تۆماردەکەین.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 7-1-2025 هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، پێدانی گرێبەستی تاقیگەکانی نەخۆشخانەی حکومییەکان بە کۆمپانیایەک قۆرخکارییە، چونکە ئێستا نزیکەی 40 کۆمپانیا گرێبەستیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تاقیگەکان. 
 
بەگوتەی هاوژین عوسمان، ئێستا تەندروستیی گشتیی سلێمانی ساڵانە نزیکەی پێنج ملیار دیناری پێویستە بۆ دابینکردنی پێداویستیی تاقیگەکان، بەڵام بەم گرێبەستە نوێیە نزیکەی 25 ملیار دیناری پێویست دەبێت.
 
بەرپرسێکی تەندروستی لە دیوانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، پڕۆژەکە بەجۆرێکە کە هەموو تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بە بنکە تەندروستییەکانیشەوە لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتەوە کەلوپەل و پێداویستییەکانیان بۆ دابینبکرێت. {لێرەوە راپۆرتێک بخوێنەرەوە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.