رووداو - تەندروستی
عەلوەی سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانید رایگەیاند، هەموو بەرهەمەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت و بە فلتەردا دەڕۆن پاشان لە بازاڕەکانی سلێمانی دەفرۆشرێن.
عەتا محەمەد عەبدوڵا، نوێنەری بازرگانەکانی سلێمانی تایبەت بە رووداو رایگەیاند، دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات بەرهەمەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت و ئەو بەرهەمانەی لە عەلوەی سلێمانی دەچنە دەرەوە هیچ کێشەیەکیان نییە و هاووڵاتییان دەتوانن بەکاریان بهێنن.
عەتا محەمەد دەڵێت: راستە بەرهەم هاتووە قڕکەر و نیتراتی زۆر بووە بەڵام لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی ئابوورییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەم نوێنەرەی بازرگانەکانی عەلوەی سلێمانی دەشڵیت؛ خورما هەبووە نیتراتی زۆر بووە و دەستی بەسەردا گیراوە.
عەتا محەمەد دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە هەر بەرهەمێک ئێستا لە بازاڕەکاندا هەیە کێشەی تەندروستییان نییە و بە پشکنینی کیمیایی و تەندروستیی عەلوەی سلێمانیدا تێپەڕیوە و کێشەی نییە بۆ خواردن.
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، نیترات یەکێکە لەو مادانەی کە ئەگەر کەمێک لە خۆراکدا هەبێت سوودی هەیە بەڵام زۆری رێژەی نیترات دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی خوێن و نەگواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکانی جەستە بە ئاسانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ