توێژینەوەیەک: خواردنەوە گازییەکان و شەربەتە دەستکردەکان هۆکارن بۆ مردن

07-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەوانەی خواردنەوە گازی و شەربەتە دەستکردەکان دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بەو نەخۆشییانە زیاددەبێت کە لە مردن نزیکیان دەکاتەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی تافتس کرا و دەرکەوت، خواردنەوە گازی و شەربەتە دەستکردەکان سەرچاوەی جۆرە شەکرێکن کە خێرا دەچێتە خوێنەوە و رێژەی شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە، پاشانیش بڕێکی زۆر لە کالۆرییان تێدایە کە هیچ بەهایەکی خۆراکییان لەگەڵدا نییە و هۆکارن بۆ قەڵەوی.
 
د. داریوش موزەفەریان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و بەڕێوەبەری پەیمانگەی خۆراک لە زانکۆی تافتس دەڵێت: ئەمە قەیرانێکی تەندروستیی گشتییە و پێویستی بە رێوشوێنی بەپەلە هەیە.
 
د. داریوش موزەفەریان دەشڵێت: ئەو تووشبووانەی شەکرە کە حەزی زۆریان لە شەکر هەیە، باشترە شیرینکەرە دەستکردەکان بەکاربهێنن، باشتر لەوەش ئەوەیە کە چا و قاوەی تاڵ بخۆنەوە و رۆژانە ئاوی زۆریش بخۆنەوە.
 
لە توێژینەوەکانی رابردوودا هەیە کە ساڵانە 330 هەزار کەس بەهۆی خواردنەوە گازییەکان و شەربەتە دەستکردەکانەوە بە نەخۆشیی شەکرە، جەڵتە و بەرزەپەستانی خوێن گیانلەدەستدەدەن.
 
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا باسی خواردنەوە شەکردارەکان کراوە؛ ئەو لیمۆندۆزییەی لە کوردستان دەکرێتە نێو شەربەتی دەستکرد، چی لە گەدە و ریخۆڵەکان دەکات؟
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.