لە فەرەنسا یەکەم تووشبووی گۆڕاوی نوێی ''ئاوڵەی مەیموون'' تۆمارکرا

رووداو - تەندروستی 

حکومەتی فەرەنسا یەکەم تووشبووی گۆڕاوی نوێی ''ئاوڵەی مەیموون''ـی راگەیاند، ''خانمەکە بەرکەوتەی لەگەڵ دوو کەسدا هەبووە کە سەردانی وڵاتانی ئەفریقایان کردووە.
 
بەرەبەیانیی سێشەممە 7-1-2025 وەزارەتی تەندروستیی گشتیی فەرەنسا رایگەیاند، لەڕێگەی پشکنین و نیشانەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە، خانمێک یەکەم تووشبووی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونە.
 
د. ژان پیاخ دیلۆرم، گوتەبێژی تەندروستیی گشتیی فەرەنسا دەڵێت: هەموو رێوشوێنەکان گیراونەتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردن و چاودێریکردنی تووشبووان، دەشڵێت: نیشانەکانی خانمەکە بریتین لە تا، لەرز، ئازاری ماسوولکە و پەڵەکانی پێست.
 
بەگوێرەی ئامارەکان، ساڵی رابردوو 215 تووشبووی Mpox کە ناسراوە بە ''ئاوڵەی مەیموون'' لە فەرەنسا تۆمارکراون، بەڵام ئەمساڵ یەکەمجارە تووشبووی جۆرە گۆڕاوەکە تۆماردەکرێت.
 
هەموو شتێک لەبارەی نەخۆشییەکەوە بزانە.