حکومەتی هیندستان بۆ رێگری لە شێرپەنجەی ملی منداڵدان هەڵمەتی کوتانی ڤاکسین رادەگەیێنێت

07-01-2023
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو – تەندروستی 

حکومەتی هیندستان بڕیاردەدات هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بۆ پێشگیریکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان رابگەیێنێت و سەرەتا دەدرێت بە خانمانی تەمەن نۆ تاوەکو 14 ساڵ. 
 
حکومەتی هیندستان بە یاوەری وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی وڵاتەکە هەڵمەتی کوتانی ڤاکسینی ڤایرۆسی HPVـیان راگەیاند، بەجۆرێک سەرەتا هەڵمەتەکە لە قوتابخانەکاندا دەستپێدەکات. 
 
راجێش بوشان، بەڕێوەبەری وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی هیندستان دەڵێت: ''جگە لە پێدانی ڤاکسین، زیادکردنی ئاستی هۆشیاری قوتابیان کاری لەپێشینەی هەڵمەتەکە دەبێت، هاوکات دایک و باوکان هاندەدەین بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن منداڵەکانیانەوە.'' 
 
هاوکات راجێش روونیدەکاتەوە، ڤاکسینەکە 97٪ خانمان لە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەپارێزێت و وەکو رۆتینێک سەرەتا دەدرێت بە خانمانی تەمەن نۆ بۆ 14 ساڵان.
 
ئادەر پۆناواڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگەی سیرەم بۆ ڤاکسین لە هیندستان دەڵێت: ''ڤاکسینەکە بەرگریی دژی چوار جۆری جیاوازی ڤایرۆسی HPV دروستدەکات و لە بنکە تەندروستییەکان، نەخۆشخانە و دەرمانخانەکان بەردەستدەبێت.'' 
 
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە جیهاندا چوارەم جۆری شێرپەنجەی باوە لەنێو خانماندا، هاوکات لە هیندستان بە دووەم جۆری شێرپەنجەی باوی نێو خانمان دادەنرێت. 
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ڤایرۆسی HPV هۆکارێکی سەرەکیی دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکانی منداڵدان و ملی منداڵدانە، هەروەها پسپۆڕێکی خانمان لە رێکخراوەکە دەڵێت: زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا، مەترسیی شێرپەنجەکە کەمدەکاتەوە و زووتر چارەسەر دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە کارمەندە گرێبەستەکانی تەندروستیی گەرمیان لەکاتی گردبوونەوەکە. وێنە: رووداو

کارمەندانی گرێبەستی تەندروستیی گەرمیان گردبوونەوە

کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان کە گرێبەستن داوای دامەزراندن و بە هەمیشەیی بوونیان دەکەن، بەشێک لە کارمەندانی گرێبەست ماوەی 12 ساڵە خزمەتدەکەن و نەبوون بە فەرمانبەری هەمیشەیی.