پزیشکێکی مێشک و دەمار: قەڵەوی و خواردنەوەی کحول هۆکارە باوەکانی جەڵتەی مێشکن

06-11-2024
شکار رێبوار
کانیولای نەخۆشێک - دکتۆر سەفین عەبدولڕەحمان.
کانیولای نەخۆشێک - دکتۆر سەفین عەبدولڕەحمان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی شار دەریدەخات، قەڵەوی و خواردنەوەی کحول هۆکارە باوەکانی جەڵتەی مێشکن و بەشێکی زۆری هۆکارەکانیش دەکرێت پێشگیریان لێبکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 6-11-2024 دکتۆر سەفین عەبدولڕەحمان، پزیشکی پایەبڵندی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار بە رووداوی راگەیاند، لە ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 نەخۆشیان هەبووە و بە ستانداردە جیهانییەکان لە سەنتەرەکە چارەسەریان بۆ کردوون.
 
دکتۆر سەفین عەبدولڕەحمان دەڵێت: یەکەی چارەسەرکردنی جەڵتەی مێشک رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەڕانەوەی ژیان بۆ تووشبووانی جەڵتەکە بەوەی کە چاکبوونەوە خێراتر دەکات و تووشبووانیش پێداویستییەکانیان ئاسانتر دەستدەکەوێت.
 
ئاماژە بەوەشدەکات، سەنتەرەکە لە نەخۆشخانەی شار پێشکەوتووە و 24 کاژێر خزمەت بە نەخۆش دەکات.
 
ئەو پزیشکە پایەبڵندە هۆکارەکانی جەڵتەی مێشک لەنێو کەیسەکانیان باسدەکات کە ئەمانەن؛
 
- قەڵەوی
- خواردنەوەی کحول
- بەرزبوونەوەی پەستان، چەوری و شەکری خوێن
- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمانی هەڵە
- زۆردانیشتن
- کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- بەساڵداچوون
- رەگەز
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانمێک ئازاری پشتی هەیە. وێنە: PhysioCore

پسپۆڕێک: زۆرینەی ئەوانەی کەم دەجووڵێن و زۆر دادەنیشن ئازاری پشتیان تووشدەبێت

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، 90٪ـی مرۆڤەکان لەژیانیاندا تووشی ئازاری پشت دەبن، سەرچاوەی ئازارەکانیش بە شێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ گرژبوونی ماسوولکە و بەستەرەکان بەتایبەت لەو کەسانەی کە زۆر دادەنیشن و جووڵە و هاتووچۆیان کەمە.