بەشی جەڵتەی مێشک لە سلێمانی خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت

06-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەشی جەڵتەی مێشک لە سلێمانی ''بۆ یەکەمجار'' خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت و لە بەغدا رێوڕەسمی بۆ دەکرێت.
 
بڕیاروایە لە رۆژی هەیینی 8-11-2024 لە رێوڕەسمێکدا لە بەغدا خەڵاتێکی جیهانیی بدرێت بە بەشی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، د. زانا عەبدولڕەحمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار و سەرۆکی بەشەکە لە نەخۆشخانەی شار دەڵێت: خەڵاتەکە لەپای ئەوەیە کە وەکو یەکەم بەش لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان خزمەت بەوانە دەکەین کە جەڵتەی مێشک لێی داون.
 
د. زانا عەبدولڕەحمان بە رووداوی راگەیاند، لە بەغدا خەڵاتەکە وەردەگرن و لەلایەن رێکخراوی جیهانیی جەڵتەی مێشک پێیان دەدرێت، ئەمەش وەکو پاڵپشتییەکە بۆ ئەو شوێنانەی کە چارەسەر و مامەڵەکردن لەگەڵ تووشبووانی جەڵتەی مێشک تیایاندا لاوازە.
 
د. زانا ئاماژە بەوەشدەکات، ''شانازییەکی گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە دەستپێشخەری سەرەکی بووین لە دانانی سەنتەرەکە و یەکەمجارە بەشێکی ئاوا بۆ تووشبووانی جەڵتەی مێشک هەبێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.