لە هەولێر هەڵمەتێک بۆ هۆشیاری و خزمەتکردنی منداڵانی تووشبووی ئیفلیجی راگەیێندرا

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
چەند منداڵێکی تووشبووی ئیفلیجیی مێشک لەنێو مەراسیمی هەڵمەتەکە. وێنە: رووداو
چەند منداڵێکی تووشبووی ئیفلیجیی مێشک لەنێو مەراسیمی هەڵمەتەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە هەولێر هەڵمەتێک بۆ منداڵانی تووشبووی ئیفلیجی راگەیێندرا و بەڕێوەبەری سەنتەرێکی شیاندنەوەی منداڵانی تووشبوو دەڵێت: ''ئیفلیجی نائومێدی نییە و دەکرێت نەخۆشییەکە چارەبکرێت''.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 6-10-2024 د. مەهدی خالید، سەرۆکی بەشی چارەسەری سرووشتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر و لەنێو هەڵمەتەکە بە رووداوی راگەیاند، یەكێک لە رێگەکانی پێشگیری لە کەوتن بۆ بەساڵاچووان، بەهێزکردنی ماسوولکەکانیانە بە چارەسەری سرووشتی.
 
د. مەهدی خالید، سەرۆکی بەشی چارەسەری سرووشتی لە زانکۆکە ئاشکرای دەکات، بەساڵاچووانی سەروو 65 ساڵان توانای جەستەییان کەمە و پێویستە بە چارەسەری سرووشتی جەستەیان بەهێزبکەن.

ئەو پسپۆڕە گوتی، چارەسەری سرووشتی لە باشترکردنەوەی دۆخی تووشبووانی ئیفلجی پێشەنگە.
ئەوەش باسدەکات کە راهێنان و بەهێزکردنی جەستەی بەساڵاچووان پێویستی بە کات هەیە و بەردەوامیی زۆری دەوێت.
 
ئەحمەد گەردی، خاوەندی سەنتەرێکی شیاندنەوەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتە و بەشدارە لە هەڵمەتەکە، ئەو دەڵێت: مەرج نییە ئیفلیجیی مێشک دواین قۆناخی ژیان بێت و دەکرێت چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە رووبدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەنگی حیزبە جیاوازەکان لەم هەڵبژاردنەدا.

لە کارنامەی لایەنەکاندا چۆن باسی پاراستنی تەندروستیی خەڵک کراوە؟

تەندروستی و بەتایبەتیش تەندروستیی گشتی، یەکێکە لەو مژارە سەرەکییانەی کە پەیوەندیی راستەوخۆی بە پاراستن و باشترکردنی کوالێتیی ژیانی هاونیشتمانییانەوە هەیە، چەند خاڵێکی هاوبەشیش لەنێوان چەند حیزبێکدا هەن وەکو بایەخدان بە کوالێتیی دەرمان، دابینکردنی بیمەی تەندروستی و زیادکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەی حکومییەکان.