رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشكیی دوک لە ئەمریکا دەریدەخات، هەڵمژینی دووکەڵی ئاگر و پاڵاوگەکان کاریگەری دەبێت لەسەر کرداری بێهۆشکردنی نەخۆش بە جۆرێك بێهۆشبوون بەزویی روونادات، هەروەها چاکبوونەوە دوادەخات.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، دووکەڵ گەردیلەی ورد و مادەی کیمیایی بچووکی تێدایە کە هەڵدەمژرێن و تێکەڵ بە خوێن دەبن، دەشێت ئەم گەردیلانە ببنە هۆی هەوکردن و زیان بە خوێنبەرەکان بگەیێنن.
ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات، بەرکەوتن بەم گەردیلانە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و سستبوونی دڵ زیاددەکات، هەموو ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدەدرێت.
د. ڤیژان کریشنامورسی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایدەگەیێنێت، هەڵمژینی دووکەڵ مەترسیی تەندروستی جیدی دروستدەکات، بەتایبەت لە تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان، کۆرپەلە و منداڵی ساوا.
بە گوێرەی توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە بەهۆی گەرمبوونی زەوی و هۆکارە مرۆییەکان رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و بڵاوبوونەوەی دووکەڵ لە زیادبوونن، ئەمساڵ لە ئەمریکا نزیکەی 2 ملیۆن دۆنم زەوی سووتاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ