مەترسیی دانانی چەند زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی بەیانیان ئاشکرادەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پەرستارێک لە ئەمریکا دەڵێت: بەخەبەرهاتنەوەی دووبارە لەماوەیەکی کەمدا وادەکات سووڕی خەو تێکبدات و دەروونیش نائاسوودە بکات.
 
جۆردن برووس خانمێکی پەرستارە لە ئەمریکا و بابەتێکی زانستی وروژاند لەبارەی دانانی چەند زەنگێکی بەخەبەرهاتنەوەی بەیانیان و دەڵێت، هۆکاری سەرەکییە بۆ نەبوونی میزاج و بێهێزی دوای لەخەوهەڵسان.
 
تەنانەت ئەو خانمە پەرستارە ئاشکرای دەکات، بەخەبەرهاتنەوەی یەک بە دوای یەک هۆکارێکی سەرەکییە بۆ خەواڵوویی و دڵەڕاوکێی بەردەوام بەدرێژایی رۆژەکە.
 
ئەو پەرستارە دەشڵێت: ''دوای یەکەم زەنگی ئاگادارکردنەوە پێویستە راستەوخۆ کەسەکە لەخەو هەڵبستێت، چونکە چەند جار بخەوێتەوە و زەنگەکە دووبارە لێبداتەوە، ئەوەندە زیاتر کاریگەرییەکانی خراپتر دەبن''.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی خەو لە ئەمریکا بۆ بەخەبەرهاتنەوەی تەندروست پێویستە سەرچاوەی زەنگی ئاگادارکردنەوەکە لە شوێنی نووستن دووربخرێتەوە و تەنیا بە یەک زەنگیش کەسەکە لەخەو هەڵبستێت.
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک شەش رێگە دەبنەهۆی باشترکردنی خەو:
 
1. پێویستە نیکۆتین و کافایین، ژەمی قورس پێش خەوتن نەخورێن.
2. ژوورێکی سارد، تاریک و بەکارنەهێنانی شاشە پێش خەوتن، کوالێتیی خەو باش دەکەن.
3. خەوتن لەماوەی رۆژدا کەمتر لە یەک کاژێر بێت.
4. رۆژانە وەرزش و جووڵەی بەردەوام هەبێت.
5. گوشار و دڵەڕاوکێ کەمبکرێنەوە.
6. کاتەکانی خەوتن و لەخەوهەستان دیاربێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە