زانکۆی ئۆکسفۆرد: دەشێت بەهۆی ژیریی دەستکرد پێشگیریی لە روودانی جەڵتەی دڵ بکرێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئاماژە بەوەدەکات، دەکرێت بەهۆی ژیریی دەستکردەوە پێشبینیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بکرێت 10 ساڵ پێش ئەوەی رووبدات. 
 
توێژینەوەکە دەریدەخات، ژیریی دەستکرد هەر نامۆییەک لە خوێنبەرەکاندا هەبێت دەستنیشاندەکات، هەروەها ئاماژە بە بوونی هەر هەوکردنێک لە لوولەکانی خوێن دەکات.
 
پرۆفیسۆر کێس چانۆن، سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە رایدەگەیێنێت، ژیریی دەستکرد یارمەتیدەرە لە دیارکردنی تەسکبوونەوە و گیرانی لوولەکانی خوێن بەمەش دەتواندرێت بە زوویی ئەم گرفتانە چارەسەربکرێن. 
 
بە گوێرەی توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە، ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ لە کەسێک کە تووشی تەسکبوونەوەی و گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ بووە 20 بۆ 30 هێندە زیاددەکات، ژیریی دەستکرد رێگەیەکی گرنگ دەبێت لە پێشگیریکردن لە جەڵتەی دڵ.
 
بەپێی کۆمەڵەی دڵ لە بەریتانیا، ساڵانە نزیکەی 350 هەزار نەخۆش بەمەبەستی پشکنینی دڵ رەوانەی سی تی سکانی دڵ دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مارکێتیک کە شیری قوتوو دەفرۆشرێت. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو؛ وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

بەڕێوەبەری چاودێری و سەلامەتیی خۆراک لە دهۆک: پشکنینی کوالێتی بۆ هیچ شیرێکی قوتوو ناکرێت

بەڕێوەبەری چاودێری و سەلامەتیی خۆراک لە خۆپاراستنی دهۆک ئاشکرای دەکات، لە هەرێمی کوردستان و عێراق پشکنینی کوالێتی بۆ شیرە قوتووەکان ناکرێت، بەڵکو تەنیا پشکنین بۆ سەلامەتی شیرەکان دەکرێت.