توێژینەوەیەک: رۆژانە خواردنی سەوزە و میوەکان مەترسیی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی کەمدەکەنەوە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی قوتابخانەی پزیشکیی دێڵ لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن دەریدەخات، رۆژانە خواردنی سەوزە و میوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە کەمدەکەنەوە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، خواردنی سەوزە و میوە جیاوازەکان وەکو 'سێو، مۆز، برۆکلی و خەیار' یارمەتیدەرن لە کەمتر تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ و گورچیلە بە تایبەت لەوکەسانەی بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە. 
 
د، دۆناڵد ویسۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەگەر بمانەوێت لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە خۆمان بپارێزین، دەبێت ژەمەکانمان دەوڵەمەندبن بە سەوزە و میوەی جیاواز''. 
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن سێیەم هۆکاری مردنن لە جیهاندا.
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ، شێوازی ژیانی تەندروست وەکو خواردنی خۆراکی تەندروست، وەرزش، دوورکەوتنەوە لە کحول و کێشانی جگەرە و نێرگەلە، هەروەها کێشڕێکی پەیڕەوبکرێن.