رووداو - تەندروستی
گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ رایدەگەیێنێت، ئێستا بەشی شووشتنی گورچیلە لە زاخۆ 200 تەختی تێدایە و زیاتریش فراواندەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6-4-2025 ئەمیر عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە غەریب مەجید، پەیامنێری رووداوی گوت، نەخۆش هەیە هەفتەی سێ جار پێویستی بە شووشتنی گورچیلە هەیە، هەروەها هەر شووشتنێکی گورچیلە سێ بۆ چوار کاژێری پێویستە.
ئەمیر عەلی دەڵێت: بەهۆی زیادبوونی ژمارەی پەککەوتووانی گورچیلە، بەشی شووشتنی گورچیلە لە زاخۆ فراوانتر کراوە و ئێستا 200 تەختی تێدایە.
بەپێی کۆمەڵەی ئەورووپیی بۆ نەخۆشییەکانی میزەڕۆ، دۆست و دوژمنی گورچیلەکان ئەمانەن؛
دۆستەکان
* ئاو
* سەوزەکان
دوژمنەکان
* خوێ
* شەکر
* ئازارشکێنەکان
* کافاین
* خۆراکە ئامادەکراوەکان
* کەمخەوی
* زۆرخواردنی گۆشت
* کحول
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ