ڤێتێرنەریی ئاکرێ: نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵاندا بڵاوە و ڤاکسینمان نییە

06-04-2025
شکار رێبوار
ڤاکسینێکی ئاژەڵان.
ڤاکسینێکی ئاژەڵان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرپرسی بنکەی ڤێتێرنەریی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، نەخۆشیی تەبەق لە زستانەوە تاوەکو ئێستا بە شەپۆلی جیاواز لەنێو ئاژەڵان بڵاوبووەتەوە و زۆرینەشیان ئەوانەن کە ڤاکسین نەکراون، ڤێتێرنەریی دهۆکیش ئاشكرای دەکات، ئەمساڵ هیچ ڤاکسینێکی دژەتەبەقیان بۆ دابیننەکراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 6-4-2025 دکتۆر عیماد محەممەد، بەرپرسی بنکەی ڤێتێرنەریی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاند، پێویستیانە ڤاکسینی دژ بە نەخۆشییەکەیان بۆ دابینبکرێت، چونکە بە رێگەی سەرەکیی دادەنێن بۆ کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکە.
 
دکتۆر عیماد محەممەد گوتی، نەخۆشییەکە تووشی مەڕ، بزن، گامێش و مانگا دەبێت و کوشندەیە، هەروەها گوتیشی، ''دابینکردنی ڤاکسینی FMD دژ بە تەبەق، دەکرێت لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بێت و بڕی 500 بۆ 600 قورچکمان پێویستە''.
 
هاوکات دکتۆر نیشتمان عارف، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ساڵی رابردوو بڕێکی کەم ڤاکسینی دژ بە نەخۆشییەکەیان بۆ هاتووە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نەبوونی بودجەوە، تەندەرینگیان بۆ کردووە و هیچ کۆمپانیایەک ئامادە نییە بیگرێتەخۆ.
 
ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە بازاڕی ئازاددا ڤاکسینەکان دەستدەکەون و ئەوەی بۆ پێشگیری لە نەخۆشییەکە بیکەن ئەوەیە، هێشتا رێگری لە هاوردەکردنی ئاژەڵ لە عێراقەوە دەکەن.
 
لە سەرەتای ئەمساڵ نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵانی خواروو نێوەراستی عێراق بڵاوبووەتەوە. بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نزیکەی هەزار ئاژەڵ مرداربوونەتەوە.
 
بۆ رێگریکردن لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکەش وەزارەتی کشتوكاڵی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی ئاژەڵی لە خواروو و نێوەراستی عێراق راگرتووە و ژووری ئۆپەراسیۆنیشیان بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو پێکهێناوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاری کەلار. وێنە: رووداو

توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی کەلار سەروو ئاستی ستانداردە

توێژینەوەیەک لە کەلار کراوە دەریدەخات، رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵان 50٪ لە ئاستی ستاندارد زیاترە. ئەو دایکانەی تەمەنییان لە 35 ساڵ کەمترە منداڵەکانییان قەڵەون و رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی ئەو ناوچەیە سەروو ئاستی ستانداردە.