لە ئەمریکا هۆشداری لە تەواوکەرە خۆراکییەکان دەدرێت

دوێنێ کاژێر 06:01
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، هۆشداری دەدات لە زیادبوونی بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان لە ئەمریکا.
 
دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، FDA  ئاشکرایدەکات نزیکەی سێ بەشی هەموو ئەمریکا یەکێک لە جۆرەکانی تەواوکەرە خۆراکییەکان بەکاردەهێنن. 
 
لەبارەی ئەوەی ئایا تەواوکەرە خۆراکییەکان بەسوودن یاخد زیانیان هەیە، ئەنجامی توێژینەوەکان جیاوازن.
 
بەگوێرەی دامەزراوەکە نزیکەی 100 هەزار جۆری جیاوازی تەواوکەرە خۆراکییەکان هەیە و توێژینەوەکان دەریانخستووە تەواوکەری خۆراکی مەڵتی ڤیتامین سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام هەندێکی دیکەیان رەنگە ببنە هۆی زیان گەیاندن، بۆیە پێوسیتە لەژێر چاودێری پزیشک بەکاربهێنرێن.
 
دکتۆر کارا وێڵچ، بەڕێوەبەری ئۆفیسی بەرنامەکانی تەواوکەری خۆراکی FDA ، دەڵێت؛ "لەڕاستیدا زۆربەی بەرهەمەکان دەتوانرێت بە شێوەیەکی یاسایی بهێنرێتە بازاڕەوە بەبێ ئەوەی تەنانەت FDA بزانێت."
 
دکتۆر کریستۆفەر گراندەر، پڕۆفیسۆری خۆراک لە زانکۆی ستانفۆرد، دەڵێت؛ توێژینەوەی زۆر هەن کە دەیسەلمێنن تەواوکەرە خۆراکییەکان سوودیان هەیە، یەکێک لە توێژینەوەکانی سکوڵی پزیشکی زانکۆی هارڤارد دەریخستووە ئەو پیاوانەی بۆ ماوەی 11 ساڵ تەواوکەری خۆراکییان خواردووە، 8٪ مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجە و 9٪ مەترسی دووستبوونی ئاوی سپی چاویان کەمبۆتەوە.
 
دکتۆر جۆن مانسۆن پرۆفیسۆری پزیشکی و تەندروستی گشتی لە زانکۆی هارڤارد دەڵیت: پێویستە تەواوکەرە خۆراکییەکان لەژێر چاودێری پزیشکدا بەکاربێت، چونکە زیاد بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان یاخود هەڵە بەکارهێنانیان دەبێتە هۆی زیانگەیاندن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە