چیرۆکی منداڵێکی تووشبووی شەکرە؛ ''نەخۆشییەکەمم کردووە بە هاوڕێی خۆم''

06-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
میرە زانا. وێنە: رووداو
میرە زانا. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

میرە زانا منداڵێکی تووشبووی شەکرەیە و هانی منداڵانی دیکە دەدات بەسەر نەخۆشییەکەیان زاڵببن، ئەو دەڵێت: من شەکرەم کردووە بە هاوڕێی خۆم.
 
رووداو راپۆرتێکی لەسەر ئەو منداڵە کردووە، میرە تەمەنی 8 ساڵە و چوار ساڵە تووشی نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەک بووە، هانی منداڵانی تووشبووی شەکرە دەدات بەسەر نەخۆشییەکەیان زاڵبن.
 
میرە زانا دەڵێت: شەکرە وایلێکردووم زۆرێک لە خۆراکە خراپەکان نەخۆم وەکو شەکر و شیرینییەکان، هەر بۆیە وەکو هاوڕێی خۆمم لێکردووە.
 
ئەو کوڕە لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆی شێوازی ژیانی و چۆنیەتیی وەرگرتنی چارەسەرەکانی بڵاودەکاتەوە لەنێو هەر ڤیدیۆیەکیش پەیامی بۆ منداڵان هەیە کە لە نەخۆشییەکە نەترسن و بەسەریدا زاڵ بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.